نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەی پێوەکرا و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 91 دۆلار و 21 سەنت، بەڵام دواتر نرخەکەی دابەزینی تۆمارکرد و هاتەخوار 90 دۆلار.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 89 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، یەکەمجارە لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا ڕووبدات، پێشتریش لە عێراق ئابووریناسان پێشنیازیان کرد، “سندوقێک دابنرێت بۆ ئەو قازانجانەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەست عێراق دەکەوێت، چونکە پێناچێت تاسەر نرخی نەوت لەم ئاستە بەرزەدا بمێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا