كۆمسیۆن: هەركەس مامەڵە بە كارتی دەنگدانەوە بكات سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، هەر كەسێك كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدانەوە بكات، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

رۆژی دوو شەممە، نبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمەتری بە تاوان دادەنرێت و بەپێی یاسای هەڵبژاردن سزای بۆ دانراوە كە دەگاتە ئاستی زیندانیكردن، كارتەكانیش بەجۆرێكن كە تەنیا خاوەنەكەیان دەتوانن بەكاری بهێنێت، چونكە پەنجەمۆریان لەسەرە.

وتیشی: رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر كە دەیانەوێت گوشاربخەنە سەر دەنگدەران.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، تا دێت بانگەشەی هەڵبژاردن گەرم و گوڕتردەبێت لەنێوان كاندید و قەوارە و لایەنەكاندا، دەنگۆی ئەوەش هەیە كەسانێك مامەڵە بە كارتی دەنگدەرانەوە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا