پۆڵەتیك پرێس:
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هۆشداریدا لەروودانی كارەساتێك، ئەوەش بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی.
نوری مالیكی لەمیانی لێدوانێك دەڵێت: ئەگەر دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی هەنگاوێك بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، بەڵام ئەو پرسیارە دەمێنێتەوە، ئەی ئایا ڕێوشوێنەكانی حكومەت چییە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت: پێویستە حكومەت رەچاوی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان بكات، چونكە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانیان دەبێت.
بانكی ناوەندی عێراق ڕۆژی شەممە 19ی كانوونی یەكەم رایگەیاند، بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی كەمدەكرێتەوە بۆ 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێك، كە ئەو بڕیارە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.