بافڵ تاڵەبانی چی بە باڵیۆزی ئەمریکا وت؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر چاویكەوت بە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و دید و تێڕوانینی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و چاكسازی و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حیزبی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێكرد.

لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، گۆڕانكارییە سیاسییەكان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە عێراق و چاكسازییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ گفتوگۆی بنیادنەرانە لەسەر بنەمای پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان و چاكسازیكردن لەدامەزراوەكان و پێكهێنانی حكومەتێك كە لەگەڵ خواستی هەموولایەك بێت و ببێتە مایەی خزمەتكردن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتر.

هەر لە دیدارەكەدا هاوسەرۆك روونیكردەوە سەرباری سەرنج و تێبینییەكان لەسەر هەڵبژاردن و دەرئەنجامەكان بەڵام دەتوانین بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە كاربكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە رەنگدانەوەی گلەیی و ناڕەزایی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم بێت، و هەموو لایەنەكان پێكەوە هاوكاربین تا دەسەڵاتی جێبەجێكردن ئەركەكانی كە خزمەتكردن، چاكسازی راستەقینە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە لەم هەلومەرجەدا وەك خۆی جێبەجێی بكات و رێگربین لەوەی ململانێیە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر حكومەتی داهاتوو دروست بكات و شەقام بجوڵێندرێت بۆ بەرژەوەندی حیزبی.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە هەڵوێستی یەكێتی كرد و رایگەیاند زەمینە لەبارە كە وەك كورد خۆمان رێكبخەینەوە و بە یەكڕیزی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەش، شەراكەت و تەوافق كە بەرژەوەندی گشتی تێدا رەچاوبكرێت گفتوگۆبكەین و پێكەوە حكومەتێك بنیادبنێن كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانمان بێت.

سەبارەت بە چاكسازی و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حیزبی یەكێتی، هاوسەرۆك بەوردی دوا و ووتی لە ئێستادا یەكێتی سەرلەنوێ بۆ ئەركەكانی خەباتی حیزبی، نەتەوەیی، كوردستانی، عێراقی و هەرێمی خۆی سازدەداتەوە و دەمانەوێت یەكێتییەك بنیادبنێینەوە كە یەكێتی مام بێت و لە ئاست خەبات و قوربانیدانی هەموو ئەوانە بێت كە ماندووبوون بەم حیزبەوە بۆیە گۆڕانكاری و چاكسازی بۆ ئەو ئامانجە بووە و بەردەوام دەبین تا یەكێتی یەكێتی هەموو كۆمەڵانی خەڵك بێت و یەكێتی بێت بۆ خزمەتكردن و بوژاندەوەی زیاتری هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا