پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه شیعه و سووننه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز، هه‌ر بڕیارێك بدرێت پێویسته به كۆده‌نگی هه‌موولایه‌نه‌كان بێت، چونكه تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه دژی هه‌رێمی كوردستان بوو.
محه‌مه‌د شاكر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق روویدا دژی داخوازییه‌كانی كوردبوو، هیچ ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی: دوای ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنه شیعه و سووننه‌كان وا باشتره بڕیارێك بده‌ین كه به‌چ شێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاره‌كه بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیكه، پێویسته به كۆده‌نگی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتووی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم گرنگه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی په‌سه‌ندكرد و پێدانی پشكی هه‌رێمی له‌و قه‌رزه به‌سته‌وه به‌راده‌ستكردنی نه‌وت له رێگه‌ی سۆمۆوه.