کازمی رووبەڕووی زنجیرەیەک تۆمەت دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

چاوەڕێ دەکرێت، پەرلەمانی عێراق دەست بکات بە تاوتوێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەستکەوتەکانی، ئەمەش لەدوای نزیکەی هەشت مانگ لە پێکهێنانی حکومەت.

لەوبارەیەوە، پەرلەمانتاران جەختیان لەوە کردەوە، ئەو دۆسیانەی تاوتوێ دەکرێن، لە دیارترینیان داهاتووی مانەوەی سەربازانی ئەمریکایە لە عێراق، لەگەڵ دۆسیەکانی دیکەی وەک، قەیرانی دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.

لە راپۆرتێکی عەرەبی جەدیددا هاتووە، کازمی رووبەڕووی زنجیرەیەک تۆمەت دەبێتەوە، لەوانەش کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پەیمان و بڕگەی ناو بەرنامە حکومییەکەی کە هەتا ئێستا هیچیانی بەدینەهێناوە.

کازمی رووبەڕووی زنجیرەیەک تۆمەت دەبێتەوە

بەپێی زانیارییەکان، خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، راپۆرتی لیژنەی چاودێری جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەخۆدەگرێت و تاوتوێی ئەو دەستکەوتانە دەکرێت کە لەماوەی مانگەکانی رابردوودا لەلایەن حکومەتەکەی کازمییەوە بەدیهاتوون.

لەوبارەیەوە، ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حکومەت بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و لەبارەی کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان بکەوێتە جوڵە، وتیشی: کازمی لەدوای ئەوەی لە مانگی ئایاری رابردوو پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت، گرنگترین بەڵێنەکانی خۆی نەبردەسەر.

ئەو پەرلەمانتارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات باسی لەوە کرد، ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح فشاری پەرلەمانی دەخەنە سەر حکومەت، تا هانی بدەن کاری جددی بکات بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەربازانی بیانی لە عێراق بەتایبەت ئەمریکییەکان، وتیشی: لەم چەند مانگەی دواییدا، حکومەت نەک تەنیا لە دۆسیەی هێزە بیانییەکان بەڵکو بۆ دۆسیەی قەیرانە ئابووری و سیاسی و ئەمنیەکانیش، نەیتوانیوە چارەسەر بدۆزێتەوە.

بێدەنگی حکومەت دەبێتەهۆی مانەوەی مانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق

لەلایەکی دیکەوە، کاتع ئەلرەکابی ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتەکەی کازمی کرد، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر مانەوەی ئەمریکییەکان روون بکاتەوە و وتی: بێدەنگی حکومەت دەبێتەهۆی مانەوەی ئەم هێزانە و بەردەوامییان لە کارکردن لە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمجەد عەقابی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی عێراقە و ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر خاکەکەی بەهۆی بارەگا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوەیە کە لەناو عێراقدان، وتیشی: ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە مەبەستی خزمەتکردن لەناو خاکی عێراقدا کاری بکردایە، هێرش نەدەکرایە سەری.

لایخۆیەوە، جەمال کۆچەر ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەندێک لایەنی دەرەکی داوا لە عێراق دەکەن هێزە ئەمریکییەکان بکاتە دەرەوەی خاکەکەی، ئەو ئەندام پەرلەمانە پێیوایە، دۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە بەتایبەتی لەڕووی شارەزایی و راهێنانەوە.

چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان بە بێ ویستی واشنتۆن، لێکەوت و کاردانەوەی گەورەی بەدوادادێت

جەمال کۆچەر دەڵێت: مانەوەی ئەمریکییەکان زۆر گرنگە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داوا دەکەن ئەمریکا لە خاکەکانیاندا جێگیر ببێت وەک جۆرێک لە جۆرەکانی پاراستن، ئاماژەی بەوەش کرد “چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان بە بێ ویستی واشنتۆن، لێکەوت و کاردانەوەی گەورەی بەدوادادێت”.

سەرەتای ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکە، ئەو بڕیارەش لەسەر رۆشنایی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هاتە ئاراوە، کە لە بۆردوومانێکی هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

لە بەرنامەی حکومەتەکەی کازمی ئەوە هاتبوو، پێویستە کۆتایی بە مانەوەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق بهێنرێت، ئەمەش بەپێی چەند خشتەیەکی کاتیی روون و دیاریکراو بەجۆرێک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا