پەیامێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بۆنەی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهانەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكارانی كوردستان دەكات.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بە بۆنەی یەكی ئایار جەژنی كرێكارانی جیهانەوە پیرۆزبایی گەرم لەگشت كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوو لە كوردستان دەكەین، كرێكارانی كوردستان لە گشت قۆناغەكاندا ژیانێكی سەختیان بەرێكردوە، چونكە لەسەردەمی دكتاتۆریدا مافەكانیان بەئاشكرا زەوت وپێشێلكراوە و لەسەردەمی دوای دكتاتۆریشدا هەر وەك پێویست نەتوانراوە ئەو مافانەیان دابین بكرێت كە شایستەیین .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەم بۆنەیەدا بۆ گشت كرێكاران و ڕەنجدەرانی بیرو بازوی تەئكید دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات پشتیوانی هەمیشەیی خەباتی سەندیكایی و پیشەیی كرێكارانە و داكۆكیكاری بەردەوامی گشت مافەكانیانە لە ڕێگەی تیمی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان و ڕێكخراوو سەندیكاكانەوە پێداگریی دەكات بۆ چەسپاندنی یاسای كاری سەردەمیانەی كرێكاران لە كوردستان و عێراقدا كە ببێتە بنەمای باشكردنی ژیان و گوزەرانیان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا