دادگای باڵای فیدراڵی چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاكان یەكلا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رادەوەستێت و كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە نا دەستووری دایە قەڵەم.

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق بە پێی بڕیاری فیدراڵی ژمارە 118 ی ساڵی 2019، ی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگاكان و بە پێی ماددەی 14 لە یاسای ژمارە 10 ی ساڵی 2018 ی هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەدەر لە پارێزگاكانی هەرێم ژمارە 21 ی ساڵی 2008، بەردەوامی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە نادەستوریی لە قەڵەم دەدات.

لە 26_11_2019 پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو كاتەوە كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا