پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگدان دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان دادەخرێن.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد،” بەپێی ئەو ڕێنماییانەی دەستیان کەوتووە، لە ڕۆژی دەنگداندا دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکان دادەخرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی دەنگداندا هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی پێویست دەگیرێتەبەر.
ڕوونیکردەوە، لەباەی جوڵەی نێوان پارێزگاکان تائێستا هیچ ڕێنماییەک لەلایەن لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانەوە دەرنەچووە.