ئێران دوو هاوڵاتی کورد دەکوژێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو هاوڵاتی کورد لەپاش دەستبەسەر کران و برینداربوونیان، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە گیانیان لەدەستدا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، دوو هاوڵاتی کورد کە لە سەرەتای مانگی رابردوو لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوون بە ناوەکانی ئەسعەد رامین و داود رەحیمی، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیەدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵەکەی رێکخراوی هەنگاو، ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە لەپاش ئەوەی بە برینداری دەستبەسەر کران، گوازرانەوە بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە و لە سەرجەم مافەکانی بەندکراوان، لەوانەش مافی دەرمان، بێبەش کراون.

رێکخراوی هەنگاو پێشتر رایگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا، لەلایەن هێزەکانی سوپاوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە و ئەسعەد قاچێکی پێکراوە و داودیش بە چەند گولـلەیەک بریندار بووە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1ی ئەیلولی 2021، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە ئۆتۆمبێلێکی سەمەندی مەدەنی و دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای هایلۆکس و ئامبولانسێک، لە نزیک گوندی قاڕنێ ئۆتۆمبێلی سایپای ئەسعەد ڕامینیان دایە بەر دەستڕێژ و پاش بریندارکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە، هەردووکیانیان دەستبەسەر کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا