هێلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق كەوتەوە خوارەوەو ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانێكی شەوی رابردوو لە قەزای خورماتوی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین هێلیكۆپتەرێكی سوپای عێراق كەوتەخوارەوە بەو هۆیەشەوە پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا كە تیمی فڕۆكەوانی بوون.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، هەلیكۆپتەرەكە لەگوندی چەرداغلی قەزای خورماتوو كەوتوەتە خوارەوە و تائێستاش زانیاری تەواو لەبارەی هۆكاری كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە نەزانراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای روداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنەكە و لێكۆڵینەوە لەهۆكاری تێكشكانی هێلیكۆپتەرەكە دەستیپێكردوە.

هەرچەندە گومانی ئەوە دەكرێت ئەو روداوە بەهۆی پەلاماری چەكدارانی داعشەوە بووبێت، بەڵام هێشتا نازانرێت هێرشەكە لەلایەن ئەو گروپەوە ئەنجامدراوە یان هۆكاری تەكنیكی بووە.

تیمە فرۆکەوانییەکی سوپای عیراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا