ئیمارات و قەتەر باس لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی باڵای ئیمارات رایگەیاند، دەستپێكردنەوەو ئاسایكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر كاتی پێویستە.

ئەنوەر قرقاش وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر كاتێكی زیاتری پێئەچێت تا ئەوكاتەی لایەنەكان كار بۆ دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان هەردولا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك لە كێشەكانیان چارەسەریان ئاسانە، بەڵام هەندێكی دیكەیان كاتی زیاتر دەخایەنێت، لەئێستاشدا لیژنەكانی كاری دوو قۆڵی هەردولا هەوڵدەدەن كارەكانیان بجوڵێنن، “سەرەتایەكی زۆر باشمان هەیە، بەڵام كێشەمان هەیە لە دروستكردنەوەی متمانە هەیە”.

پێشتریش سعودیەو قەتەر دوای سێ ساڵ لەململانێی نێوانیان، رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی هاتوچۆیان لەنێو خۆیاندا ئەنجامدا.

نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لەنێوان سعودییە و قەتەڕ، دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ سەركەوتنی لوتكەی عەرەبی.

ساڵی 2017، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی “تیرۆر” هەریەكە لە سعودییە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند و گەماڕۆی دەریایی و زەمینی و ئاسمانییان خستە سەر ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا