ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی هێرشكردنە سەر دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی هێرشکردنە سەر دەزگایەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت ” ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێم”.

ئەمڕۆ چوارشەممە تۆڕی RT ڕووسی بڵاویكردەوە، هێزە ئاسمانییەكانی ئێران بنكەیەكی هەواڵگری ئیسرائیلییان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كردووە و بەهۆی بۆردومانەكەوە چەند سەربازێكی ئیسرائیلی كوژراو و بریندار بوون.

لەوبارەیەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت “ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە.

دەقی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا