پەرلەمانتارێكی پارتی: ئومێد هەیە هەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پارتی باس لەوەدەكات، ئەنجامی كۆبونەوەكانی شاندی هەرێم و لایەنە عێراقییەكان دڵخۆشكەرن و ئومێد هەیە دوای ساڵی نوێ هەردولا بگەنە رێككەوتن.

توعمە حەمادی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو لایەنانەی لەناو پەرلەمانی عێراق دژایەتی پشكی هەرێم دەكەن زیاتر شۆڤێنین و بۆ خۆنمایشكردن لەبەردەم جەماوەری خۆیاندا وا دەكەن.

باس لەوەشدەكات، تا ئێستا كێشە دەستورییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق چارەسەرنەبووە، داواشیانكردووە پرسی بودجە و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم تێكەڵ بە بابەتی سیاسی نەكرێت.

لەماوەی رابردودا شاندی هەرێم دوای نزیكەی دوو هەفتە مانەوەیان لە بەغداو ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە، بەبێ هیچ رێككەوتنێك گەڕانەوە بۆ هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا