هەرێم و بەغدا لەهەوڵی چارەسەری كێشەكانی نێوانیاندان

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، هەرێم و بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە بەهۆی تێپەڕاندنی یاسای قەرزەوە لە نێوان هەردولا دروستبووە.

سەرچاوەكەی ئەنومەنی وەزیرانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە ئێستادا بەرپرسانی هەردلا لە گفتوگۆو پەیوەندیدان تاوەكو لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای قەرز بەوشێوەیە بگەنە چارەسەرێك و كێشەی پكشی هەرێم چارەسەر بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم درێغی نەبووە لە رێكەوتن، بە نوسراوی فەرمیش پێی بەغدای ئاگادار كردوەتەوە لەوەی كە ئامادەن بۆ ڕێككەوتن.

وتیشی، “ئەمڕۆ لایەنەكان كۆدەبنەوە، وە ئەگەر نەگەشتنە ئەنجام بە دڵنیاییەوە وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و كێشەی فەرمانبەران چارەسەر دەكات”.

لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بڕیاردرا بێ دیاریكردنی پشكی كورد پرۆژە یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت، نوێنەرانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەوەش دوای ئەوە هات، نوێنەری لایەنە شیعەكان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوەكردەوە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا نابێت و هەرگیز ئامادەنییە نەوت رادەست بكات، بۆیە داوایان كرد هەرێم لەمەودوا رۆژانە 480 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگیش رادەست بكات تاوەكو بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بداتە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا