هۆكاری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا بەشێكی پەیوەندی بەو سكاڵایانەوە هەیە كە لەرابردودا عێراق لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم تۆماریكردووە.

كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، عێراق دوو سكاڵای لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان لەدادگاكاندا هەیە سكاڵایەكیان لەسەردەمی كابینەكەی حەیدەر عەبادی بووە كە لەدادگایەكی پاریس تۆماری كردووە، سكاڵای دووەمیش لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بوو كە وەزیری نەوتی عێراق لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی تۆماركرد.

وتیشی، “ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستنەكات و داهات بنێرێت، ئەوكاتە عێراق وابیردەكاتەوە دانی بەسەربەخۆ فرۆشتنی نەوتدا ناوە لەلایەن هەرێمەوە، بۆیە بەغداد سورە لەسەر ئەوەی داوای نەوت بكات و هەرێمیش نایەوێت نەوتەكە رادەست بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەم چەند رۆژەداو پێش سەردانی كازمی بۆ توركیا ڕێكەوتن لەنێوان ناوەندو هەرێمدا ناكرێت، كازمیش دەیەوێت لەو سەردانەدا توركیا ازی بكات بۆ ئەوەی هەرێم چیتر نەتوانێت بەشێوەی سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت و ناچاری بكات نەوت رادەستی بەغداد بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێم لەبەغدان و چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی لە بەغدا ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا لەگەڵ لایەنی عێراقی نەگەشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا