پۆڵەتیک پرێس
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی پەرلەمان ڕایگەیاند، %90ی بڕوانامەکانی خوێندنی باڵا کە لەدەرەوەی عێراق بەدەستهێنراون ساختەن.
لەوبارەیەوە ڕیاز مەسعودی، ئەندامی لیژنەکە ڕایگەیاند، ئەو بڕوانامانەی لەدوای ساڵی 2003 لەوڵاتانی دەرەوە دراونەتە خوێندکارانی عێراق، ڕاستەقینە نین و لەڕێی پارە لەژمارەیەک زانکۆی دانپێدانەنراو بەدەستهێنراون.
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی خوێندن و فێرکردنی عێراق بەرەو خراپتر دەڕوات.
ساڵانێکە عێراق بەدەست دۆخی کارەساتباری خوێندنی قوتابخانە و خوێندنگا و زانکۆکانەوە دەناڵێنێت و ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی نەوەیەکی لاواز لەڕووی خوێندنەوە.