ناوەڕۆکی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی فوئاد حسێن و هاکان فیدان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دواتر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا. فوئاد حسێن وتی، لەگەڵ هاکان فیدان یەکێک لەو بابەتانەی باسیان کردووە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بووە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چەندین پرس کردووە لەوانە؛ پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی دەروازە سنوورییەکان، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەشە ئاوی عێراق لە رووباری دیجلە و فورات و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەیەکی سنوورداردا پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا گەشەی کردووە و بەردەوام لە گەشەکردندایە. وتیشی، هەردوو وڵات رووبەڕووی گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەبنەوە، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا، هەڕەشە لە کشتوکاڵ و دانیشتووانی عێراق دەکات، بۆیە لەو رووەوە پێویستیان بە هەماهەنگیی تورکیایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە.

یەکێکی دیکە لە بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەو دوو وەزیرە وەکو فوئاد حسێن باسی کرد، دۆخی ئەمنی بووە. لەوبارەوە وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ئێمە پابەندین بە دەستووری عێراق و باوەڕی تەواومان پێی هەیە کە رێگە بە هیچ رێکخراو، یان حیزب و لایەنێک نادات خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە.

هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەیدا وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسی بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆیان” کردووە و دەشڵێت، ئامادەین لەگەڵ عێراق هەماهەنگی بکەین بۆ رووبەڕبوونەوەی پەکەکە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە سەروەریی خاکی عێراق کرد و وتی، “ئەوە بۆ ئێمە گرنگە”. وتیشی، چاوەڕێ دەکەین عێراق پەکەکە وەکو ‘رێکخراوێکی تیرۆریستی’ بناسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا