پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، باڵەخانەی تەنیشت کۆنسوڵخانەی ئێران کرایە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، باڵەخانەکە بە تەواوی خاپوور بووە و 6 کەسیش کوژراون.
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا؛ هاوكات ڕوانگه‌ی سووری ئاماژه به ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات، له‌لای خۆیه‌وه ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیل ماڵی باڵیۆزی ئێرانی له دیمه‌شق بۆردومان كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی میززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق ڕوویان داوه.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیراوه.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوونه.