ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات سوپای پاسداران لە لیستی “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان” نەهێنێتەدەرەوە

پۆڵەتک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کرد ناوی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی ڕەشی “ڕێکخراوە بیانییە تیرۆرستییەکان” نەکاتە دەرەوە و سوپای پاسدارانی تۆمەتبارکرد بە کوشتنی هەزاران کەس.

لەوبارەیەوە نەفتالی بێنیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یائیر لبید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وتیان، “سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە و هەزاران کەسی کوشتووە و لەنێویشیاندا هاوڵاتیانی ئەمریکا”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “ئەستەمە بڕوا بەوە بکەین ئەمریکا ناساندی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ڕەتبکاتەوە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سوپای پاسداران حزبوڵـڵای لوبنانە، جیهادی ئیسلامییە لە غەززە، حوسییەکانە لە یەمەن و میلیشیاکانە لە عێراق، وە لەپشت پلانی کوشتنی گەورە بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکاوە بووە”.

ڕۆژی چوارشەممە ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “خەریکە دەگەنە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران لەبارەی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2015 و ڕەنگە ناوی سوپای پاسداران لە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان دەربهێنن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا