بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 9.5% بەرزبووەتەوە.

کۆمپانیای دانا گازی ئیماراتی، کە گەورەترین کۆمپانیای کەرتی گازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایکرد،”لەسەر بنەمای تێکڕای ساڵانە، تێکڕای بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی 9.5% بەرزبووەتەوە”.

ڕوونیکردەوە، بەهۆی فراونکردنی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەبڕی 50 ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا تێکڕای بەرهەمهێنانی گاز لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا