پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا پەیامێك بڵاودەكاتەوەو ئاماژە بەوەدەكات: حكومەت كەمتەرخەم بووە، بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرهەق بەهەڵەبجەییەكان بەردەوام بێت.
لە پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەزانین كەموكوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەند ساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت.
روونیشیكردەوە، پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە.