لە سلێمانی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بەگوژمەی زیاتر لە 879 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی بە گوژمەی زیاتر لە 879 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 879 ملیۆن و 505 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە جێبەجێكردنی دەرخستەی گواستنەوەی ڕێڕەوی بۆریی 120 مللیمی كاربۆن ستیل لەناو بەشێك لە جیاكراوەکانی كەرتی 35ی كانیسپیكە كە لەسەر ڕێژەی %100ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا