پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا زیاتر لە 89 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 89 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 99 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە سبەی چوارشەممە وڵاتانی ناو کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە و پێشبینیش دەکرێت بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە.