شاندێكی عێراق سەردانی ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەوڵدەدەن لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی ستراتیژیدا بەرژەوەندییە هاوبەشەكانیان لەگەڵ ئەمریكا پتەوتر بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێك بە سەرۆكایەتی وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتۆن دەكات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ برێت مەكگۆرك رێكخەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆشكی سپی ئەنجامداوە.

راشیگەیاندوە، مەكگۆرك پشتگیری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای بۆ سەقامگیریی ئاسایش و سەروەریی عێراق دوپاتكردوەتەوەو ئاماژەی بەوەشداوە كە سەرۆكی ئەمریكا خواستی هەیە پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان بەغداو واشنتۆن پتەوتر بكات.

باس لەوەشكراوە كە محەمەد شیاع سودانی جەختیكردوەتەوە لەسەرئەوەی كە ‌عێراق دەوڵەتێكی یەكگرتو سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە، هەروەها كارە لەپێشینەكانی حكومەتەكەیان ‌پاراستنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ و دروستكردنی هاوبەشە ئابوریەكانە لەناوچەكەو جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا