لە هەولێر بەهۆی كێشەی خێزانییەوە پیاوێك چواركەسی برینداركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناوچەی پیرداودی شاری هەولێر پیاوێك خێزانەكەی و سێ‌ كەسی دیكەی لە خێزانی ماڵە دراوسێیەكیان بریندار دەكات و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەكرێت.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشت راستكردەوە و رایگەیاند: لەو رووداوەدا كەس نەكوژراوە.

وتیشی: رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە روویداوە، كاتێك ژنەكەی لە ماڵ هەڵهاتووە چووەتە ماڵە دراوسێیەكیان پیاوەكەش چووەتە سەر ئەو ماڵە و خێزانەكەی و خاوەنی ئەو ماڵەی دراوسێیان و كوڕ و كچێكی ئەو ماڵەی برینداركردووە.

باسی لەوەشكرد، هەردوو خێزانەكە بە رەگەز عەرەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا