پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە27ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پێنجوێن، بەهۆی بارینی تەرزەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پێنجوێن ، بەهۆی بارینی تەرزە و خلیسکی ڕێگا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند، شۆفێریکردن لە ڕێگاکەدا پێویستی بە ئاگایی زیاتر و کەمکردنەوەی خێرایی هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی بەهۆی بارینی تەرزە و خلیسکبوونی ڕێگاکەوە شۆفێریکردن تێیدا پێویستی بە ئاگایی زیاتر و کەمکردنەوەی خێرایی هەیە.
لەکاتێکدا، شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.