هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەبارەی دروستبوونی لافاو و ناجێگیری کەشوهەوا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.

‎ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات لە ڕێکەوتی 20/3/2024 رۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری دروستبوونی ناجێگیری لە کەشوهەوادا، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروست دەبێت هەروەها نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان”.

‎ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتییان.

‎هاوکات جەختیکردەوە، لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا