نوێنەری پارتی لە دادگای فیدراڵیی عێراق کشایەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولرەحمان سلێمان، ئەندامی هەمیشەیی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگاکە راگەیاند، “بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق بە زۆرینە دەدرێن و مانەوەم لەو دادگایە بە پێویست نازانم”.

حاکم عەبدولڕەحمان سلێمان، ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پاش راگەیاندی کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتی، “مانەوەم بە پێویست نازانم چونکە بڕیارەکانی دادگا بە سیاسی کراون و بە زۆرینە دەردەکران”.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، وتی “هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە کە لە چوارچێوەی دەستوور دانی پێدانراوە و رۆڵی هەبوو لە نووسینەوەی دەستوور بۆ گەلانی عێراق.” بەڵام وەک دەڵێ “نەمتوانی لە دادگەی فیدراڵی، بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەم و دەبوو دادگەی فیدراڵیی عێراق پشتگیری لە بەهێزکردنی هەرێمەکان بکات.”

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق 9 ئەندامی هەیە و 6 لەوانە بەشێوەی سەرەکین و سێ دادوەریان بەشێوەی یەدەگن، حاكم عەبدولڕەحمان سلێمان یەکێک بووە لە دادوەرە سەرەکییەکان و وەک ناڕەزاییەتی لەبەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتایی پێکهاتەکان، کشانەوەی خۆی راگەیاند.

رۆژی 21ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمبکاتەوە و 11 کورسیی کۆتایی پێکهاتەکانی تورکمان و کەمینەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە ‘نادەستووری’ دانا و هەمان رۆژ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا کە راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە خەرج بکرێت و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پابەندکرد بە رادەستکردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدڕاڵی.، رۆژی 28ـی هەمان مانگ دیباجەی بڕیارەکەی لە 20 لاپەڕەدا بڵاوکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا