عێراق و میسر 15 رێككەوتنیان واژۆكرد

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو حكومەتی عێراق و میسر واژۆكردنی 15 رێككەوتن و لێكتێگەیشتن و بەرنامەی هاوكارییان لەبوارەجیاجیاكانی وەك ژینگەو تەندروستی و وەبەرهێناندا راگەیاند.

دوای 31 ساڵ بۆ یەكەمجار و بەئامانجی واژۆكردنی چەند رێكككەوتنێك مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی میسر و شانێكی باڵای یاوەری سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

لە كۆبونەوەیەكەدا لەگەڵ كازمی واژۆیان لەسەر ” دەقیقەی كۆمیسیۆنی باڵای هاوبەشی عێراق و میسر ” كرد.

رێككەوتنەكە لە میانەی سەردانێكی مستەفا مەدبولی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق دێت، كە بریتی بوو لەواژۆكردنی چەندین رێككەوتن و لێكتێگەیشتن، لەبوارەكانی بەرنامەی هاریكاری و پرۆتۆكۆلی بواری گواستنەوە و سەرچاوەكانی ئاوو تەندروستی و ژینگەو دادپەروەری و وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون و ئاوەدانكردنەوە و پیشەسازی و بازرگانی و دارایی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا