نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 60 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردوو رێکخراوی ئۆپیک+ رێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو رێگریانەی خستبوویانە بەردەم بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیارە لە مانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتوو رۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوت و لە مانگی تەمموزیش رۆژانە نزیکەی 400 بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا