نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی شەممە، دووبارە نرخی نەوت بەرزبووەوە بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرامبەر ٥٢ دۆلار و ٢٦ سەنت دەفرۆشرێت.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایس رۆژی شەممە بڵاویکردەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە ٥٢ دۆلار و ٢٦ سەنت دەفرۆشرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرامبەر ٤٩ دۆلار و ١٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە نرخی نەوت ئەم ئاستە بەرزەی بەخۆیەوە نەبینیوە کە رۆژی شەممە تۆمار کراوە.

ئەمساڵ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی داواکاری لەسەر نەوت، رێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت، ئەمەش بووەهۆی دابەزینی نرخەکەی بەجۆرێک، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە کەمتر لە ٣٠ دۆلار دەفرۆشرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا