قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر شیرینی لەناودەبات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە25ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر شیرینیدا دەگرن و لەناوی دەبەن.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ئەمڕۆ رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچونییەوە، لیژنەکان دەستیان بەسەر 110 کارتۆن شیرینی لە جۆری (ریمینی) دا گرتووە، کە خاوەنەکەی بەنیاز بووە لەبازاڕەکاندا بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، دەستکاریکردنی زانیارییەکانی لێبڵی سەر کاڵاوشمەکەکان، فێڵی بازرگانییە و یاسا سزای توندی بۆ ئەنجامدەرانی دیاریکردووە.

سەرۆکی لیژنەکان ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی شیرینییەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا