ئیبراهیم رەئیسی و بەرهەم ساڵح باس لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکان دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، نەبوونی ئاسایش لە عێراق هەموو ناوچەكە لێی زەرەرمەند دەبێت، هیوا خوازیشە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنرێت.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق ئەنجامدا و ڕایگەیاند، نەبوونی ئاسایش لە عێراق هەموو ناوچەكە لێی زەرەرمەند دەبێت، بۆیە هیوایان وایە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنرێت، ئەو وڵاتە لە قەیران ڕزگار بكات.

باسی لەوەشكردووە، تاران و بەغدا تەنها دراوسێ نین، بەڵكو دوو گەلن پەیوەندی برایەتی و نزیكیان هەیە، بۆیە سورن لەسەر ئەوەی، كە هەنگاوی باشتر بنێین بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری لە یەكگرتویی و سەربەخۆیی عێراق دەكات و هیوای خواستووە، كە ئەمن و ئاسایش بەرقەراربێت بەبێ دەست تێوەردانی دەرەكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا