كۆمپانیای دانە غاز پەرە بە كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئاشكرای دەكات، بەردەوامن لەسەر فراوانكردن‌ و پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان ‌و دوای دوو ساڵی تر دەگەنە ئاستی خۆژێنی‌ و تەواوی پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان پڕدەكەنەوە.

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای دانەغاز بە گۆڤاری میدی بەریتانی ڕاگەیاندوە، پەرەپێدان ‌و فراوانكردنی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دیاریكراوە بەڕێوەدەچێت، بەتەواوبوونی پڕۆژەكەش لە ساڵی 2025دا تەواوی پێداویستیەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری مید بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی دەكرێت پڕۆژەی (كەی 250) بەرهەمهی كێڵگەی كۆرمۆر بەبڕی 250 ملیۆن پێ‌ سێجا غاز لە ڕۆژێكدا زیادبكات‌و ئاستی بەرهەمی كێڵگەكە بگاتە 700 بۆ 750 ملیۆن پێ‌ سێجا لە ڕۆژێكدا.

پێشتریش كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئاشكرای كردبوو، پرۆسەی هەڵكەندنی شەش بیری غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر تەواوبووە‌و لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا