داوا دەكرێت ئەوانەی كەمتەرخەم بوون لە خۆسوتاندنی گەنجەكە دادگایی بكرێن

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، پێویستە ئەوانەی كەمتەرخەم بوون لە رووداوی خۆسوتاندنی هاووڵاتیەك لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و ناكرێت مرۆڤ بكرێتە كاڵا لە پێناو هەواڵێكدا.

كاردانەوەكانی رووداوی خۆسوتاندنی گەنجێك و رووماڵكردنی لەلایەن چەند دەزگایەكی راگەیاندن درێژەی هەیە، لەو چوارچێوەیەدا دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: شكۆی مرۆڤ و پاراستن و دورخستنەوەی لە مەترسی كوشتن و خۆ سوتان ئەركێكی مرۆڤایەتی ویژدانیە و دەكرا لە جیاتی ڕوماڵ كردن و وێنە گرتن كەناڵەكانی راگەیاندن هەوڵی دوورخستنەوە و ڕێگری یان بدایەت لەوەی خۆی بسوتێنێ .

دەستەكە ئەوەی خستووەتە روو، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەكەین هەرچی زووە داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بەدواداچون بۆ ڕووداوەكە بكەن و ئەوانەی كەمتەرخەم بوونە لەو ڕووداوە ڕووبەڕووی یاسایان بكاتەوە ناكرێ مرۆڤ وەك كاڵا بەكاربهێنرێ بۆ خاتری هەواڵێكی رۆژنامەوانی كە ئەو جۆرە كارە دوورە لەپیشەی ڕاستەقینەی رۆژنامەوانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا