پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،” خۆمان ئامادەکردووە و ئێمە هەڵبژاردن دەکەین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە هەشتەمین دیداری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ئێمە و کاندیدەکانمان خۆمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی و کاندیدەکان تۆکمەیە، وەک یەکێتی ڕێکخستنەوەی چاکسازی باشمان کردووە و یەکێتی بەبەهێزی دەمێنێتەوە”.
لەکاتێکدا، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.