دژەتیرۆری عێراق: لەهەولێر و سلێمانی شەش سەركردەی داعشمان دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند بە هاوكاریی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر و سلێمانی شەش سەركردەی رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردووە.

رۆژی6_6_2022، دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە دوای سەردان و لێكتێگەیشتنی دوو لایەنەی نێوان دەزگای دژە تیرۆری عێراق و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، ئاستی هاوئاهەنگی نێوانیان گەیشتووەتە “ئەوپەڕی ئاست” و لە رێگەی زانیارییە هەواڵگرییەكان و هەوڵی هاوبەشی نێوانیان توانیویانە شەش سەركردەی داعش دەستگیر بكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە یەكێك لە سەركردەكانی داعش كە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر دەستگیركراوە ناوی (ئەبوو ئایە)یە و یاریدەدەری ئەمیری سەربازیی رێكخراوی داعش بووە لە ناوچەی فەلاحات لە قەزای فەللوجەی سنووری پارێزگای ئەنبار.

سەركردەیەكی دیكەی داعش بە هاوئاهەنگی دژە تیرۆری هەولێر دەستگیركراوە كە (م.ع) ناوی كورتكراوەیەتی و دژە تیرۆری عێراق دەڵێت: “پۆستێكی گرنگی هەبووە لە رێكخراوی داعش”.

دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیركردنی دوو سەركردەی دیكەی داعشی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری سلێمانی راگەیاندووە كە یەكێكیان بە (ئەبوو فەهد) ناسراوە و وەك دەزگاكە دەڵێت بەشدار بووە لە چەندین ھێرش لە باكووری پارێزگای بابل. هەروەها (ئەبوو ماجید)، كە بەرپرسی میوانخانەكانی داعش بووە لە ویلایەتی باشووری داعش لە ناوچەی زەوبەعی قەزای فەللوجە.

دوو سەركردەی دیكە داعش كە بەگوێرەی راگەیەندراوەكە دەستگیركراون، پێكدێن لە: ئەبوو محەمەد، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ئەوی دیكەیان كە ناوی نەهێندراوە، لە سەربازگەكانی ویلایەتی فەللوجەی رێكخراوی داعش كاریكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا