نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گۆرانكاری بەسەردا هات و بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوت نرخەكەی نزیكەی دۆلارێك دابەزی.

بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەكەی نزیكەی یەك دۆلار دابەزیوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكا بە 72 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا