وەستا حەسەن ژەهرخوارد كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن نوری ناسراو بە وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ژەهر كراوەو پشكنینە پزیشكییەكانیش راستی ژەهرخواردنەكەشی پشتڕاستكراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە وەستا حەسەن ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەڕێوەبەری پێشوی ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، لە ماوەكانی رابردودا چەند نیشانەیەك لە تەندروستی وەستا حەسەن، دەركەوتووە ئەویش بەمەبەستی پشكنین سەرەتای ئەم مانگە سەردانی ئەڵمانیای كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجامی پشكنینەكانی ئەڵمانیا دەری خستووە وەستا حەسەن ژەهر خوارد كراوەو ئێستا گەڕاوەتەوە هەرێم و باری تەندروستی جێگیرە.

وتوشیەتی، “دیار نییە وەستا حەسەن لەلایەن كێوە ژەهر خوارد كراوە”.

وەستا حەسەن سێیەم بەرپرسی یەكێتییە كە هەواڵی ژەهر خواردنكردنی بڵاوبكرێتەوە، پێشتریش بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی ئاشكرایكرد ژەهر خوارد كراوە، شەوی رابردوش میدیا نزیك لە مەلا بەختیار هەواڵی ژەهر خواردنی ئەو بەرپرسەی یەكێتی پشتڕاستكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا