پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 458 کەس.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، 29 لەو کەسانە لە رەگەزی مێن و 63 کەسیشیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە ژمارەی قوربانیان لە سێستان-بەلۆچستان 128، کوردستان 53، ئازەربایجانی رۆژئاوا 53، تاران 46، مازەندەران 37، کرماشان 25، گیلان 25، ئەلبورز 18، ئەسفەهان 14، خوزستان 10 کەس بوون.
جێی ئاماژەیە خۆپیشاندانەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی حکومەتی وڵاتەکە لە 16ی ئەیلولی 2022ەوە دەستیان پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە.