منداڵێکی کورد لە سنوری بیلاڕوس گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، منداڵێکی کورد لە نێوان سنوری بیلاڕوس. و پۆڵەندا گیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەی منداڵێکی کورد لەگەڵ خێزانەکەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت، لە نێوان سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمای ناوچەکەو کەش و هەوای ساردەوە منداڵەکە گیان لە دەست دەدات.

ماوەی چەند مانگێکە، کۆچی بە لێشاو بۆ وڵاتی بیلاڕوس دەستی پێکردووە، تاەکو لە سنورەکانی ئەوێوە کۆچبەران بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخیانەوە لە نێوان سنوری پۆڵەنداو بیلاڕوس ڕوبەڕووی مەترسی زۆر بوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا