عێراق کوتان دژی کۆرۆنا دەکاتە ئارەزوومەندانە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، تیمێکی هونەری بۆ بەدواداچوونی هەناردەی ڤاکسینی فایزەر پێکهێنراوە و وتیشی: کوتان دژی کۆرۆنا ئارەزوومەندانە دەبێت.

رۆژی دووشەممە، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بەشی یەکەمی ئەو پارەیەی دابین کردووە کە بۆ کڕینی ڤاکسینی فایزەر تەرخان کراوە.

باسی لەوەش کرد، وەزارەت لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پەیوەندیدایە بۆ هەناردەکردنی هەر ڤاکسینێک کە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

تەمیمی ئاماژەی بەوەشکرد، کوتان دژی کۆرۆنا ئارەزوومەندانە دەبێت و بەپێی تێپەڕبوونی کات بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.

پێشتریش، بەمەبەستی خێرا روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستەی نیشتیمانی دەستنیشانکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی رێپێدانی ڤاکسینی فایزەری راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا