عێراق 1.5 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی واژۆ کردووە بۆ کڕینی ملیۆن و نیوێک ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.

لەوبارەیەوە، سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد، عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژۆ کردووە و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە دەستی.

ئاماژەی بەوەشکرد، واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ فایزەر کۆتایی ناهێنێت بە پابەندبوون بە ڤاکسینی کۆڤاکس، وتیشی: گرێبەستی ڤاکسینی فایزەر دەبێتە یەکەمین گرێبەستی عێراق بۆ دابین کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

پێشتریش، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەشت ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنای ئۆکسفۆردی دابین کردووە و وتیشی: پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا بەشی یەکەمی ڤاکسینەکە بگاتە دەستی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا