ئەم شەش چینە نابێت ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن

پۆڵەتیک پرێس

لە ماڵپەڕی ستەیت نیوز باس لەوە کراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستە لەگەڵ راسپاردەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی و چارەسەری ئەمریکا، ئەم کەسانەی خوارەوە بۆیان نییە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن.

– منداڵ و هەرزەکاران کە تەمەنیان لە ١٦ ساڵ کەمترە

بەپێی زانیارییەکان، ڤاکسینی فایزەر بۆ ئەو کەسانە رێگەپێدراوە کە تەمەنیان ١٦ ساڵ و سەروو ١٦ ساڵە، بەڵام بۆ ئەو کەسانە رێپێدراو نییە کە لەو تەمەنە منداڵترن.

– ئەو کەسانەی ڤایرۆسی HIVیان هەیە

ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان رایگەیاند، ئاساییە ڤاکسین بدرێت بە ئەو کەسانەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە بەڵام پێویستە سەرەتا ئاگاداری ئەوە بین کە کاریگەری ڤاکسینەکە لەسەر ئەو کەسانە هێشتا ئاشکرا نییە و پێویستە بەردەوام بن لە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی.

– ئەو کەسانەی بەمزوانە خۆیان کوتاوە یاخود پلان دادەنێن بۆ ئەوەی کوتانێکی دیکە وەربگرن

لەوبارەیەوە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی و چارەسەر ئامۆژگاری خەڵک دەکات هەتا دوای دوو هەفتە یان زیاتر لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، هیچ ڤاکسینێکی دیکە وەرنەگرن.

– خانمانی دووگیان

زۆربەی بەرنامەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا ئامۆژگاری خانمانی دووگیان و ئەو خانمانەی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دووگیان بوون دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە کوتان.

– ئەو دایکانەی شیردەدەن

هەتا ئێستا پارێزراوی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لەسەر ئەو دایکانە نەسەلمێنراوە کە شیر دەدەن بۆیە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە وەرگرتنی ڤاکسین.

– ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە

بەپێی چەند راپۆرتێک، دوو لە پەرستیارانی بەریتانیا لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەر تووشی هەستیاری بوون، بۆیە مەترسی لەبارەی ئەوە دروست بووە کەسانی هەستیار ڤاکسین وەربگرن یان نا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا