یەكەم وەجبەی ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی بگاتە دەست وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەڵام تائێستا بڕی ڤاكسینەكە رانەگەیەندراوە.

لە ماوەی رابردوودا بڕی 50 هەزار ژەم ڤاکسینی سینۆفارمی چینی و 336 هەزار ژەم ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی بۆ عێراق نێردراوە، لەكۆی ئەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی كوردستانی تێدابووە.

جاسب حجامی بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ بۆ میدیا عێراقیەكانی ئاشكراكردووە، ئەمڕۆ ڤاکسینی فایزەر دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بە گەیشتنیشی بەسەر بەغدا و پارێزگاکانی دیكەی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ جەختیكردۆتەوە، كە ڤاکسینەکان سەلامەتن و متمانەپێکراون لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە،

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا