عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

جاسم حوجامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کوالتی ڤاکسینی فایزەر لەڤاکسینەکانی دیکە باشترە.

ڕۆژی چوارشەممە جاسم حوجامی ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەکۆمەڵگادا بڵاودەبنەوە لەبارەی ئەوەی ڤاکسینی فایزەر باشتر و پارێزراوترە لەڤاکسینەکانی دیکە دوورن لەڕاستییەوە و وتیشی: سەرجەم ڤاکسینەکان سەلامەتن و دەتوانن بەرگری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکەن و تەنیا لەڕووی ئاستی کاراییانەوە ڕەنگە جیاوازبن.

حوجامی ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای 21 ڕۆژ لەوەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، حاڵەتەکانی توشبوون بەڕێژەی %65 و نیشانەکانیش بەڕێژەی %60 کەمبوونەتەوە و بەشێکی زۆر لەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە وەڵامدانەوەیان بۆ ڤاکسینەکە لەئاستێکی باڵادا بووە و ڕێژەیەکی کەمیان کە دەگاتە %5 وەڵامدانەوەیان لاوازبووە.

لەماوەی ڕابردوودا ڤاکسینەکانی فایزەر و ئەسترازێنیکا و ڤاکسینە چینییەکە گەیشتنە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەتا ئێستاش پڕۆسەی خۆکوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق و هەرێم بەردەوامە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک