بەشێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

پۆڵەتیک پرێس

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، 50 هەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لەجۆری فایزەر گەیشتووەتە عێراق.

لەوبارەیەوە کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی عێراق رایگەیاند، ژەمە ڤاکسینەکان لەڕێی ساردکەرەوەی تایبەت بەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا دابەشکراون.

کۆتایی مانگی رابردوو، تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، گرێبەستێكیان بۆ كڕینی چوار ملیۆن و 500 ژەمە ڤاكسین لە جۆری فایزەر واژۆكردووە و بەشێكی بەر كوردستان دەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا