عێراق لە گرێبەستی ڤاکسینی فایزەر نزیک دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا، عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر واژۆ دەکات.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، نیازمان هەیە بۆ کڕینی ملیۆن و نیوێک ڤاکسینی فایزەر و لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ کردنی گرێبەستەکە رادەگەیەنین.

لەوبارەیەوە، ریاز عەبدولئەمیر حلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەت رایگەیاند، گەیشتووینەتە قۆناغی پێشکەوتووی دانوستانەکان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و پێدەچێت لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو ڤاکسینەکە بگاتە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەت لەسەر بنەمای رادەی پەسەندی ڤاکسینەکان گرێبەست واژۆ دەکات، ڤاکسینی فایزەریش لەلایەن ئاژانسی دەرمانی بەریتانیا و ئاژانسی دەرمان و خۆراکی ئەمریکییەوە پەسەند کراوە.

لە ماوەی رابردووشدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەشت ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنای ئۆکسفۆردی دابین کردووە و وتیشی: پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا بەشی یەکەمی ڤاکسینەکە بگاتە دەستی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا