پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرگری شارستانی دوکان رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەکی گەشتیاری عەرەب دۆزراوەتەوە لە زێی دووکان کە ماوەی سێ رۆژە خنکاوە.
ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلوولی 2023، بەرگری شارستانی دووکان رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی گەشتیارە عەرەبەکە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی بەرگریی شارستانیی دووکانەوە دۆزرایەوە و پاش توێکاریی جەستەیی تەرمەکە رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، گەشتیارەکە بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی پارێزگاکانی خوارووی عێراقە و بە مەبەستی گەشتکردن رووی لە سەیرانگای دووکان کردبوو. رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەکاتی مەلەکردندا خنکا.